دەربارەی ناوەندی فەرموودەی ئەمین

ناوەندێکی مەدەنیە لە بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، ئامانجی خزمەتکردنی فەرموودەکانی سەروەرمان(ﷺ)و پێگەیاندنی نەوەیەک لە پەروەردەی فەرموودەکان ، و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریە لە کۆمەڵگادا.

پرۆگرامی خوێندن لە ناوەندەکە

ناوەندەکە لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی چەند پرۆگرامێکی کۆن و مۆدێرن پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز پێشکەش دەکات و بەکارهێنانی پێشکەوتنی سەردەم و ڕێکخستنی ئەکادیمیی پرۆژەکان بۆ خزمەتکردنی زانست و ئاسانکاری بۆ هەمووان سەرەڕای جیاوازی ئاستیان.

دیدگای ئێمە

1-زیندووکردنەوەی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ)، لە کۆمەڵگادا.
2-پێــــگـــەیانـــــدنی نــــــەوەیەک لە پــــەروەردەی فـــــەرمـــــــوودەکــــــــان.
3-بڵاوکردنەوەی میانڕەوی لە نێوان هەڵگرانی زانستی شەرعی بە تایبەتی و کۆمەڵگا بە گشتی.
4-بـــەرز ڕاگـــــرتـــنــی بەهــــــای فـــــــــەرمــــــــــوودەکـــــــان لە دڵــــــــمــــــــانـــــدا.
5-لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی کۆمەڵگا بە فەرمایشتەکانی پێغەمبەرمان (ﷺ).
6-بــــڵاوکـــــردنـــــــەوەی ڕۆشنبیری لە میـــــــانـــــەی فەرموودەکـــــــانەوە.
7-زیندووکردنەوەی ڕێبازی زانایان لە خوێندنی پەرتووکەکانی فەرموودە.
8-ڕاستکــــــردنەوەی بیرو بۆچوونی هەڵە ســــــەبارەت بــە پێغەمبــەری خۆشەویستمان (ﷺ) لە ناو فەرموودەکاندا .