1-پێشنوێژ و وتارخوێن و بانگخوازەکان.
2-فێرخوازانی زانستی شەرعی کە لە حوجرەکان، وناوەندەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەخوێنن، وهەروەها ڕێکخراو و ئەکادیمیاکان،وە خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆ حکومییەکان.
3-خەڵکی بە گشتی، لە گەنج و پیر، جگە لە فێرخوازانی زانستی شەرعی.
4-ئەو ئـــافرەتـــانەی کە فێرخوازی زانستی شەرعین و ئەوانی تریش کـە دەیانەوێت شارەزایی بەدەست بهێنن لە دینــــەکــــــــــــەیان و حـــوکــــــمــــە شەرعییەکان و ڕێنماییەکانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێرببن.
1-فێرکردن و پێگەیاندنی بەشداربووان لەسەر بیڕوباوەڕی دروست و فیقهێکی ڕێـــکوپێـک و پەروەردەیەکی باش و ئەخلاقی بەرز و خــــوڕەوشـــــــتی جـــــــــوان.
2-بڵاوکردنەوەی زانستی بەسوود و کردەوەی چاکە بە بڵاوکردنەوەی سوننەت و ڕێنماییەکانی پێغەمبەرمان(ﷺ) لە ڕێــــگــــەی خــــوێندنەوە و شــــیــــکردنەوەی فەرموودە سەحیحەکانەوە.
3-پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان و پەروەردەکردنیان لەسەر میانڕەوی و نێوەندگیری و دوورخستنەوەیان لە توندڕەوی و دەمارگیری و لادان لە ڕێگای ڕاست.
4-دروستکردنی پەیوەندی نێوان فێرخوازانی زانستی شەرعی و خەڵکیدا. بە گشتی لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوە زانستیانە کە بەشداربووان تێیدا لە شارە جیاوازەکانەوە دێن. 5-دڵنیاکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسان سەبارەت بەو مامۆستایانەی کە بانگەوازی یەکخواپەرستی و سوننەت و گەڕانەوە بۆ ڕێبازی پێشینە چاکەکان دەکەن، وەدڵنیاکردنەوەیان سەبارە بەو بانگەوازەی پێ هەڵدەستن کە بریتییە لە بڵاوکردنەوەی چاکە و دادپەروەری و میانڕەوی.